Home / ئسپانيا / كاسياس پێشبينى بۆ ئەنجامى يارى كلاسيكۆ دەكات..

كاسياس پێشبينى بۆ ئەنجامى يارى كلاسيكۆ دەكات..

گۆڵپارێزى يانەى پێشووى شاهانە و ئێستاى يانەى پۆرتۆى پرتوگالى پێشبينى خۆى بۆ يارى كلاسيكۆ ئاشكرا كرد كە بريار وايە رۆژى شەمە لە هەفتەى ١٤ى لاليگا لە نێو كامپ نۆ ئەنجام بدرێ, پێى وايە كە رياڵ مەدريد دەتوانێت كلاسكيۆ بباتەوە.

ميشێل گۆنزالێس ياريزانى پێشووى يانەى رياڵ مەدريد لە رێگاى تويتەرەوە قسەى لەگەڵ ئيكەر كاسياس كردوە و پرسيارى ئەوەى لێكردوە كە پێش بينى بۆ كلاسيكۆ چۆن دەبێت.

لە وەڵامدا كاسياس راو بۆچوونى خۆى ئاشكرا كردوە و پێى وايە كە رياڵ مەدريد بە جياازى گۆڵێك دەتوانێت لە بارشەلۆنەى مێوان بباتەوە, هەر لە هەمان كاتدا ميشێل پێشبينى خۆشى ئاشكرا كردوە و پێى وايە كە رياڵ بە جياوازى سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە دەبێت.

كاسياس لە تويتێكدا لە تويتەرەوە بەم شێوەيە وەڵامى ميشێلى داوەتەوە و دەڵێت: “سڵاو ميشێل, ياريەكە زۆر بەهێز دەبێت, هەموان بە تامەزۆرييەوە چاوەرێى بينينى دەكەن, پێم وايە كە ئەنجامى ياريەكە لە سوودى رياڵ مەدريد كۆتايى دێت بە ئەنجامى ٢-١”.

جێگاى ئاماژەيە كە كلاسيكۆ رۆژى شەمەى داهاتوو لە كاتژمێر ٦:١٥م ئەنجام دەدرێت, يانەى رياڵ مەدريد لە ١٣ هەفتەى لاليگادا پێشەنگى گرتوە بە بە ٣٣ خاڵ و بە جياوازى ٦ خاڵ لە پێش يانەى بارشەلۆنەى ركابەريەوە دێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*