Home / ئنگليز / مانچينى لە دەرگايەكى نوێوە دەگەرێتەوە بۆ پريمەرليگ..

مانچينى لە دەرگايەكى نوێوە دەگەرێتەوە بۆ پريمەرليگ..

رۆژنامەى دەيلى مەيلى بريتانى لە هەوالێكدا بلاوى كردەوە كە رۆبێرتۆ مانچينى بەهێزترين پاڵێوراوە بۆ بون بە راهێنەرى يانەى كريستاڵ پاڵاسى ئنگليزى و گەرانەوە بۆ پريمەرليگ.

لە ئێستادا يانەى كريستاڵ پاڵاس خراپترين ئاست پێشكەش دەكات بەتايبەتى لەم هەفتانەى كۆتاييدا كە ٧ شكستى يەك لە دواى يەكى نوسيوەتەوە لە پريمەرليگ, بۆ چارەسەر كردنى ئەو گرفتە رۆژنامەكانى بريتانيا باس لەوە دەكەن كە ئەگەرى هەيە ئالان بارديۆى راهێنەرى يانەكە دوربخرێتەوە.

رۆژنامەى دەيليى مەيڵ ئاشكراى كردوە كە مانچينى بەهێزترين پاڵێوراوە بۆ سەرپەرشتى كردنى كريستاڵ پاڵاس و رزگار كردنى لەو تەنگەژەيەى تێى كەوتوە, ئەمە جگە لەوەى كە چەندين ناوى تر كێبركێ دەكەن بۆ لە ئەستۆ گرتنى ئەو ئەركە لەوانە سام ئالاردايسى راهێنەرى پێشووى هەلبژاردەى ئنگلتەرا و كريس كۆڵمانى راهێنەرى هەڵبژاردەى وێڵز.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*