Home / ئەوروپا / به‌هاتریكی ڕۆناڵدۆ مه‌دریدیه‌كان گه‌یشتنه‌ یاری پێش كۆتای چامپیۆنزلیگ

به‌هاتریكی ڕۆناڵدۆ مه‌دریدیه‌كان گه‌یشتنه‌ یاری پێش كۆتای چامپیۆنزلیگ

شه‌وی ڕابردوو له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی كرد و به‌ هاتریكی ڕۆناڵدۆ خه‌ونی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌یان له‌گۆڕنا.یاری ڕۆیشتنی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ به‌دوو گۆڵی خاوێن به‌كۆتا هاتبوو بۆیه‌ كوڕانی زیزۆ ئه‌مشه‌و له‌ نێو یاریگای خۆیاندا پیویستیان به‌ تۆماركردنی سێ گۆڵ هه‌بوو بێ ئه‌وه‌ی بهێڵن تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان بهه‌ژێنرێت و بۆ جاری شه‌شه‌م له‌سه‌ر یه‌ك خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ قۆناغی پێش كۆتای چامپیۆنز لیگ،ئه‌وه‌ی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌یان ویست ئه‌ستێره‌ پرتوگالیه‌كه‌ به‌ته‌نها ئه‌و ئه‌ركه‌ی به‌ جێ هێناو توانی سێ گۆڵی له‌سه‌ر یه‌ك تۆمار بكات و یانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته‌ یاری پێش كۆتای.هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ خاوه‌ن یاریگا به‌به‌هێزی ده‌ستی پێ كردو كۆنترۆڵی یاریگای كردبوو فشاری زۆریان خستبوه‌ سه‌ر میوانه‌كه‌یان به‌ڵام تۆمار كردنی گۆڵ كه‌وته‌ خوله‌كی 16 ئه‌و كاته‌ی كارڤاخال تۆپێكی گواسته‌وه‌ ناوناوچه‌ی سزای یانه‌ی به‌رامبه‌ر و به‌ر به‌رگریكارێك كه‌وتو رۆناڵدۆ گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌می تۆمار كرد ریاڵ به‌مه‌وه‌ نه‌وه‌ستاو پاش ته‌نها یه‌ك خوله‌كی تر و له‌ لێدانێكی كۆرناردا ڕۆناڵدۆ به‌سه‌رێكی جوان گۆڵی دووه‌می یانه‌ مه‌له‌ كیه‌كه‌ی تۆمار كرد و ئه‌م دوو گۆڵه‌ ناونیشانی تایمی یه‌كه‌م بوو.

تایمی دووه‌م هه‌مان سیناریۆی تایمی یه‌كه‌می هه‌بوو پلانه‌كه‌ی زیدان دیسانه‌وه‌ به‌هێرش بردن ده‌ستی پێ كرد ، یانه‌ی میوانیش به‌ هێرشی پێچه‌وانه‌ وه‌ڵامیان ده‌دانه‌وه‌ به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن یاریه‌كه‌ش تا ده‌هات له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتای نزیك ده‌بووه‌وه‌ به‌ڵام ڕۆناڵدۆ له‌ خوله‌كی 77 و به‌لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ گڕی به‌ردایه‌ بیرنابۆ و گۆڵی سێیه‌می خۆی و یانه‌كی تۆمار كرد و یاریه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ به‌ كۆتا هات و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری شه‌شه‌م له‌سه‌ر یه‌ك خۆی گه‌یانده‌ یاری پێش كۆتای چامپیۆنز لیگ.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...