Home / ئەوروپا / ستيزن لە سەر حيسابى پاريسيەكان گەيشتە نيوەى كۆتايى چامپيۆنز..

ستيزن لە سەر حيسابى پاريسيەكان گەيشتە نيوەى كۆتايى چامپيۆنز..

شەوى رابردوو لە يارى گەرانەوەى قۆناغى چارەكى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا يانەى مانچستەر سيتى لە نێو ياريگاى ئيتيحاد ميواندارى يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى كرد.

يارى چوونى نێوان هەردوو يانە كە لە پاريسى فەرەنسا ئەنجامدرا بە يەكسان بوون و بە دوو گۆڵ كۆتايى هات و ئەمەش كێبركێكانى زياتر گەرمتر كرد بۆ يارى گەرانەوە.

شەوى رابردوو كە شەوێكى مێژوويى بوو بۆ يانە ئنگليزيەكە بە گۆڵێكى بێ وەڵام كۆتايى هات و ستيزت توانى خۆى بگەيەنێتە نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكان.

لە ياريەكەدا كە ياريەكى تەواو بەهێز و پر لە ركابەرى بوو گێمى يەكەم دواى چەندين هەوڵ بە يەكسان بوون كۆتايى هات.

لە گێمى دووەم لە خولەكى ٧٦ دى برۆين فرياد رەسى ئنگليزيەكان بوو توانى بە گۆڵێكى جوان ئەنجامەكەى لە سودى يانەكەى بە كۆتا بهێنێت.

يانەى مانچستەر سيتى دەيەم يانەى ئنگليزيە كە بتوانێت بگات بە نيوەى كۆتاى خولى يانە پاڵەوانەكان و يەكەم جاريشە ستيزن بگات بە قۆناغى نيوەى كۆتايى چامپيۆنزليگ, چاوەروانيش دەكرێت لە وەرزى داهاتوودا بە هاتنى گوارديۆلاى ئسپانى ئەم يانەيە بگاتە لوتكە و ئەمەش دواين دەستكەوتى ئەم يانەيە نابێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...