Home / ئەوروپا / تەواوى لێدوانەكەى ئنريكى دواى لەدەستدانى چامپيۆنزليگ

تەواوى لێدوانەكەى ئنريكى دواى لەدەستدانى چامپيۆنزليگ

شەوى رابردوو يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد لە يارى گەرانەوەى قۆناغى چارەكى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ميواندارى لە يانەى بارشەلۆنە كرد, يارى چوونى نێوان ئەم دوويانەيە كە بە ئەنجامى گۆلێك بە رامبەر بە دوو گۆڵ بە بردنەوەى بارشەلۆنە كۆتايى هاتبوو كێبركێكەى بۆ سەركەوتن سەختتركردبوو هەربۆيە شەوى رابردوو ئەتلەتيكۆ توانى لە نێو ياريگاى خۆيدا بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لە بارشەلۆنە بباتەوە و بگاتە نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكان.

راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە (لويس ئنريكى) ئسپانى دوابەدواى ئەم شكستە لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا بەسابەرت بە ئاستى ياريزانەكانى و لە دەستدانى چامپيۆنز وتى:

(رۆژێكى باش نەبوو بۆ ئێمە, دوو گۆڵمان لێكرا بە شێوەيەكى زۆر سەير.

هەوڵى زۆرماندا, پێويستە لەسەرمان هەستينەوە.

لە باشترين كاتەكانماندا نەبووين, ئێستا دوو نازناو لە پێشمان ماوە كە ركابەرى لەسەر بكەين.

لەسەر لێندانى سزاكە چى دەڵێيت..؟

سەبارەت بە بوونى لێدانى سزا, هيچ شتێكم نيە لەسەرى تا بيلێم,

يانەكەمان دەيويست ئەمساڵيش ببێتە پاڵەوان بەڵام بەداخەوە نەكرا هەست بە ناخۆشى دەكەين, زۆربەى ياريزانەكانمان ماندوون بەڵام گێمى يەكى ياريەكەش بەو شێوەيە نەبوو كە ئێمە دەمانەويست, ئامانجى ئێمە گەورەيە پێويستە شكستيش قبول بكەين.

 

ميسى؟ پێويستە لەسەر ياريزانێك قسەنەكەين چونكە هەموو يانەكە لە بەرگرى و هێرشبردن خراپ بوون.

ناتوانم هيچ شتێكى خراپ بلێم لەسەر ئاستى خراپى ياريزانەكانم .

نەدەبوو لە وەها ياريەكدا هيچ هەڵيەك بكەين و ئەو هەلە چەند هەلە ئاسانە لەدەست بدەين.

بەرپرسيارى شكستەكە دەخهەيتە سەر كێ.؟ ٩٩% هۆكارەكەى من بووم, نەخێر ١٠٠% هەموو بەرپرسياريەتى شكستەكە دەخەمە ئەستۆى خۆم.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...