Home / ئەوروپا / ئايا ميسى ئەم شەو يارى دەكات, ئەو دەنگۆيە چيە كە لەسەرى بلاو كراوەتەوە..

ئايا ميسى ئەم شەو يارى دەكات, ئەو دەنگۆيە چيە كە لەسەرى بلاو كراوەتەوە..

بريار وايە ئەم شەو كاتژمێر ٩:٤٥م بە كاتى هەرێمى كوردستان لە يارى گەرانەوەى قۆناغى چارەكى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بارشەلۆنە لە نێو ڤيسێنتى كالديرۆن ببێتە ميوانى يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريدى هاونيشتمانى.

لە ئێستاشدا دەنگۆيەكى بەهێز لە نێو تۆرە كۆمەڵايەتيەكان و سايت و رۆژنامەكاندا بڵاو كراوەتەوە و باس لە بەشدارى نەكردنى ئەستێرەى و هێرشبەرى يانەى بەرشەلۆنە (ميسى)دەكەن, هەروەها هۆكارەكەشيان خستوەتە روو دەوترێت ئەو ياريزانە بەهۆى (ئەلتەهاب و ئازارى مەعيدە)وە ناتوانێت بەشدارى ياريەكەى ئەمشەو بكات.

سەبارەت بەو دەنگۆيەش رۆژنامەى رۆژنامەى سپۆرتى ئسپانى نزيك لە يانەى بارشەلۆنە پەيوەندى بە دەستەى كارگێرى يانەكەوە كردوە بۆ زانينى راستى و دروستى ئەو هەواڵە.

سپۆرتى كەتەلۆنى دەلێت: لە وەڵامى يانەى بارشەلۆنەوە دڵنيا كراونەتەوە كە ئەو هەواڵانە دورن لە راستيەوە و هيچ ئەساسێكى نيە و ئەستێرەى يانەكەش ئەم شەو بە تەواوى ئامادەيە بۆ ئەنجامدانى ئەو ياريە بەرامبەر بە كورانى سيمۆنى لە نێو كاڵديرۆن.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...