چيرۆكى ئەو (نيشانە)ى مەلەوانێكى لە مردن رزگار كرد..

لە راستيەكى تەواو جياواز و سەيرو سەمەرەدا كە چەند مانگێك پێش ئێستا روويداوە, هاندەرێكى مەلەوانزانى ئەڵمانى (ماك هۆرتن) توانى لە مردن رزگارى بكات, ئەويش دواى ئەوەى بينى لە سەر سينەى ئەو ياريزانە نيشانەيەك هەيە بەڵام ساڵ دواى ساڵ گەورە بوە و رەنگەكەشى گۆراوە.

ئەو هاندەرە وێنەيەكى بۆ مەلەوانزانە ئەڵمانيەكە نارد و لە وێنەكەدا بازنەيەكى بە دەورى نيشانەكەدا كێشا و پێى وابوو كە ئەو نيشانەيە ئاسايى نيە و رەنگە دووچارى سەرەتان بووبێت بەڵام لە سەرەتاكانيدا بێت.

دواتر مەلەوانزانەكە سەردانى پزيشكى كرد و بۆى دەركەوت كە ئەوە يەكێكە لە (وەرهەمە) پيسەكان, بەپەلە وەرەمەكەيان بۆ دەرهێنا, بەو بۆنەيەشەوە كە لە مردن رزگارى بوو, مارك هۆرتن لەسەر هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر و فەيسبوك ئەو وێنەيەى پۆست كرد كە هاندەرەكەى بۆى ناردبوو, هەر لەوێشەوە سوپاسى بێ پايانى كرد كە بە هۆى ئەوەوە لە مردن رزگارى بوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.