Home / ئەوروپا / لە كۆتايدا سيمۆنى دانى پێدانا..!!

لە كۆتايدا سيمۆنى دانى پێدانا..!!

دواى ئەوەى شەوى رابردوو لە ميانى يارى گەرانەوەى قۆناغى چارەكى كۆتايى يانە پاڵەوانەكان ئەتلەتيكۆمەدريد توانى بە ئەنجامى دوو گۆڵى خاوێن لە يانەى بارشەلۆنە بباتەوە و بە فەرمى گەيشتە نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكان هاوشانى هەريەكە لە يانەكانى (بايەرمونيخ و ريال مەدريد و مانچستەرسيتى).

لەدواى ياريەكە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى بۆ راهێنەرانى هەردوو يانە سازكرا و تێيدا ديێگۆ سيمۆنى ئەرجەنتينى و راهێنەرى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد وتى:

ياريەكى سەختمان بردەوە, بەلام زۆر خۆش بوو, لە ئێستادا دەبێت تەنها بيرمان لاى يارى گرانادا بێت.

من زۆر دڵخۆشم بەوە لوكاس ئەنجاميدا.

 

ياريەكى زۆر بەهێزبوو لە نێوان هەردوولا, بەرشەلۆنە لە هەۆكاتێكدا بێت دەتوانێت بگەرێتەوە, بەلام لە بەختى ئەواندا نەيتوانى بگەرێتەوە.

سوپاسى هەموو ئەو هاندەرانە دەكەم كە ئامادەى ياريەكە بوون و پاڵشيتمانيان كر, گەيشتنمان بەم ئاستە لە سايەى ئەوان بوە.

 

ئەم كارە تەنها بەهۆى منەوە نيە, لە ماوەى چوار وەرزدا زۆر هەوڵمدا تا يانەكە بگەيەنم بەم ئاستە, تەنها من نەبووم, كارگێرى يانەكە, ستافى پزيشكى و هونەرى و ياريزانان و هاندەران, هەموان يانەكەيان بەم ئاستە بەرزە گەياند.

 

چەندين ياريزانى گەورەمان هەيە, تا كۆتايى لەسەر نازناوەكە دەجەنگين.

١٨٠ خولەك ئێمە بەرامبەر بەرشەلۆنە جەنگاين و باشتربوون و شايانى سەركەوتن بووين.

ياريەكە زۆر قورسبوو چونكە يانەى بارشەلۆنە يانەيەكى ئاسايى نيە, چونكە ئەوان خاوەنى باشترين ياريزانى جيهانن.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى چامپيۆنزليگ ئاشكرا كرد..

رۆژانى سێ شەمە و چوار شەمەى هەفتەى رابردوو ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجامدرا ...