Home / كوردستان /  دەرکەوتنی پاڵەوانی خولی نایابی فاست لینکی کوردستان دوا کەوت بۆ کۆتا هەفتە

 دەرکەوتنی پاڵەوانی خولی نایابی فاست لینکی کوردستان دوا کەوت بۆ کۆتا هەفتە

خولی نایابی فاست لینكی كوردستان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ هه‌فته‌كانی كۆتای نزیك ده‌بێته‌وه‌و تا ئێستاش پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌دیار نه‌كه‌وتوه‌و هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ ململانێی توندان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌.
ئه‌مڕۆش پێنج شه‌مه‌ له‌ سه‌ر دوو یاریگای جیاواز دوویاری تر له‌ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین به‌ڕێوه‌ چوو،له‌ یاری یه‌كه‌م و له‌ نێو یاریگای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و یانه‌ی دهۆك  ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌،پاش 90 خوله‌ك یاری كردن سه‌ر ئه‌نجام یاریه‌كه‌ به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات،میران كه‌ریم خاوه‌نی گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و كامیران خالدیش گۆڵی یانه‌ی دهۆكی تۆمار كرد به‌م یه‌كسان بوونه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له‌ پێشه‌نگ مایه‌وه‌و یانه‌ی دهۆكیش به‌ 5 خاڵ ڕیزبه‌ندی سێیه‌می گرت و به‌ته‌واوی له‌ نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ بێ هیوا بوو.
یاری دووه‌می ئه‌مرۆ كه‌ له‌شاری زاخۆ و له‌ نێو یاریگای نێو ده‌وڵه‌تی زاخۆ به‌ڕێوه‌ چوو یانه‌ی هه‌ولێری دووه‌م بووه‌ میوانی یانه‌ی زاخۆ تایمی یه‌كه‌م فه‌رحان شوكور به‌ لێدانی سزا كوڕانی قه‌ڵای به‌گۆڵێك پێش خست.به‌ڵام له‌ تایمی دووه‌مدا زاخۆیه‌كان توانیان له‌ ڕێگه‌ی یاریزان ئاریان عه‌دنانه‌وه‌ گۆڵی به‌رامبه‌ربوون تۆمار بكه‌ن یاریه‌كه‌ش تا ده‌هات له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتای نزیك ده‌بووه‌و به‌ڵام ئیڤان خالد دیاریه‌كی به‌نرخی پێشكه‌ش به‌هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كرد،كاتێك توانی گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ولێریه‌كان تۆمار بكات. به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر بووه‌ خاوه‌نی 8 خاڵ و له‌ پله‌ی دووه‌مدا ده‌بینرێت هه‌رچی یانه‌ی زاخۆشه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیدا ده‌بینرێت و به‌ ته‌واوی دووركه‌وته‌وه‌ له‌ بوون به‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌.
له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ی ماوه‌ بوترێت وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌ی ماوه‌و له‌ ئێستاشدا هه‌ردوو یانه‌كه‌ی پایته‌خت ڕكابه‌ری به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ردوو یانه‌ش له‌ هه‌فته‌ی كۆتایدا له‌ نێو یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری له‌ شاری هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌و ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ دیار ده‌خات.

 

ئەنجامی یاریەکانی ئەمڕۆی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 1 X دهۆك 1
زاخۆ 1 X هه‌ولێر 2
ڕیزبەندی خولەکە پاش کۆتای هاتنی یاریەکانی گەڕی پێنجەم بەم شێوەیەیە :_
1_پێشمەرگەی هەولێر 9 خاڵ
2_هەولێر 8 خاڵ
3_دهۆک 5 خاڵ
زاخۆ 4 خاڵ
خشتەی یاریەکانی هەفتەی شه‌شه‌م واتا هه‌فته‌ی کۆتای به‌م شێوه‌یه‌یه‌:_
هەولێر X پێشمەرگەی هەولێر
دهۆک X زاخۆ

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...