Home / ئسپانيا / کاسیاس و پیکی کلاسیکۆی نێوانیان زیندوو دەکەنەوە!

کاسیاس و پیکی کلاسیکۆی نێوانیان زیندوو دەکەنەوە!

ڕەنگە کاریگەرە دەروونییەکانی یاری کلاسیکۆی نێوان دوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا، هەروا بە ئاسانی لەسەر دڵی یاریزانانی هەردوو یانە نەڕوێتەوە، ئەگەررچی یاریزانەکان هاوڕێ تیپیش بن لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا. لە دوایین نیشانەی هەستیاریی ئەم ململانێیە، شەڕە توانجی هەر یەکە لە جێرارد پیکی بەرگریکاری بارشەلۆنە و ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی شاهانەیە کە لە ئێستایا لە ڕیزەکانی یانەی پۆرتۆی پورتوگالییە.

لە تویتێکدا بەریگارەکەی بارشەلۆنە پرسیار لە کاسیاس دەکات سەبارەت بە یاری کۆتایی چەمپینەز لیگی ئەمساڵ و دەپرسێ: ”

ڕا و بۆچوونی تۆ چییە لەسەر یاریی کۆتایی چەمپیەنز لیگ؟” لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کاپتنەکەی پێشووی یانەی شاهانە بە گاڵتەپێکردنێکەوە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: “بۆچوونی من ئەوەیە کە هەردووکمان لە کەمپی هەلبژاردەی نیشتیمانی دەبین پێکەوە بەدەم خواردن و خواردنەوەوە تەماشای یاریی کۆتایی دەکەین!” ئەم وەڵامە کاسیاس وەک ئاماژەیەک دێت بەوەی کە هەرگیز بارشەلۆنە سەرناکەوێت بۆ یاریی کۆتایی چەپمیەنز لیگ. لە پەرچەکرداری جێرارد پیکیدا بۆ ئەم وەڵامەی کاسیاسی کاپتنی هەڵبژاردەکەی، پیکی زۆر بە خێرایی و لێزانانە وەڵامی دەداتەوە و پێی دەڵێت: “زۆر باشە، لای منیش گرنگتر لە ناسناوی چەمپیەنز لیگ ئەوەیە کە تۆ پارەی خورادن و خواردنەوەکان بدەیت!” ئەمیش وەک ئاماژەیەک کە کاسیاس خودی خۆی بێبەش بووە لەم پاڵەوانێتییە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...