Home / ئەوروپا / لێدوانەكانى دواى ئاشكرا بوونى تيروپشكى نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكان..

لێدوانەكانى دواى ئاشكرا بوونى تيروپشكى نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكان..

دواى ئەوەى ئەمرۆ تيروپشك بۆ يانەكانى نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكان ئەنجامدرا چەندين ياريزان و راهێنەر باسى ئەنجامەكانى تيروپشكەكەيان كرد, لە تيروپشكەكەدا (رياڵ مەدريد – مانچستەرسيتى, بايەرمونيخ – ئەتلەتيكۆمەدريد) رووبەرووى يەك دەبنەوە.

گرنگترين لێدوانەكان..

 

مينيوليە سەرۆكى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى: “ئەنجامى تيروپشكەكە زۆر قورسبوو, ئێمە رێزى زۆرمان بۆ يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد هەيە كە لەم دواييانەدا بە رۆحێكى پاڵەوانێتيەوە ياريانكرد”.

فليپ لام كاپتنى بايەرمونيخ: “پێويستە لەسەرمان براوە بين, نابێت جێرێكى تر بە هەڵەشەيى يارى بكەين وەك ئەوەى كە بەرامبەر بە يانەى بێنفيكا ئەنجامماندا”.

سەبارەت بە يارى چوون لە ڤيسێنتى كالديرۆن لام وتى: “ئەمە شتێكى خۆشە بەنسبەت هاندەرانەوە, چونكە يارى گەرانەوە لە نێو ياريگا و هاندەرانى خۆمان دەبێت, بەڵام ئێمە دەمانويس پێچەوانەكەى بێت, چونكە ئامانجى ئێمە لە يارى گەرانەوەدا تەنها سەركەوتنە”.

جاڤى ئەلۆنسۆ ئەستێرەى باڤارى: “ئەتلەتيكۆمەدريد ركابەرێكى بەهێزن و بە شێوەيەكى جوان بەرگرى دەكەن, بەڵام ئێمەش بردنەوەمان دەوێت دەتوانين بە دەستى بهێنين”.

پيپ گوارديۆلا راهێنەرى باڤارى: “ئەتلەتيكۆمەدريد باش دەناسم, خەڵكى هەمووكات قسە لە سەر رياڵ و بارشەلۆنە دەكەن, بەڵام من پێم وايە ئەتلەتيكۆ لە هەمان ئاستدايە”.

 

بوتراگينۆ بەرپرسى پەيوەنديەكانى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى: ” ياريەكى تەواو جياواز دەبێت, ئێمە قسە لەسەر دوو يانە دەكەين كە باشترين ياريزانيان هەيە, ستيزن ركابەرێكى ترسناكە, چونكە پاڵنەرێكى زۆرى هەيە بۆ ئەوەى بگات بە كۆتايى سانسيرۆ”.

 

زينەدين زەيدان راهێنەرى رياڵ مەدريدى ئسپانى: “ركابەرهەر يانەيەك بێت گرنگ نيە, ئەمە نيوەى كۆتاييەى, رووبەرو بوونەوەكان زۆر قورس دەبێت, بەلام ئەوەى دڵخۆشكەر بێت بۆ ئێمە يارى گەرانەوەيە كە لە نێو برنابيۆ دەبێت, ئێمە هەمووكات پالێوراوين بۆ بردنەوەى نازناوەكە, وە دڵنياشين لە بەهێزى يانەى مانچستەر سيتى ئنگليزى”.

كامينيرۆ بەرێوەبەرى وەرزشى ئەتلەتيكۆمەدريد: “ئێمە رووبەرووى بەهێزترين و سەركەوتووترين يانەى ئەوروپا دەبينەوە, هەوڵى زۆرمانداوە تا گەيشتووين بە نيوەى كۆتايى زياتريش خۆمان ماندوو دەكەين تا لە يارى كۆتايى سانسيرۆ دەبين”.

 

كاپتنى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد (جابى) دەڵێت: “رووبەروو بوونەوەيەكى زۆر قورس دەبێت, بايەرمونيخ بەهێزترينى ئەوروپان بەشێوەيەكى جوان يارى دەكەن”.

مانگالا كاپتنى مانچستەرسيتى ئنگليزى: “رياڵ مەدريد هەنگاوى داهاتوومانە و لە پێناو سەركەوتن بۆ يارى كۆتايى دەجەنگين”.

جێگرى سەرۆكى مانچستەرسيتى: “قۆناغێكى زۆر قورسە گرنگ نيە بەلامانەوە رووبەرووى كێ دەبينەوە, گرنگ ئەوەيە ئێمە گەشتووين بە نيوەى كۆتايى, ئامانجيشمان گەيشتن بە سارى كۆتايى سانسيرۆ دەبێت”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...