Home / بەرازيل / وێنە/ ماراكانا بەرەو وێرانە بوون..

وێنە/ ماراكانا بەرەو وێرانە بوون..

ياريگاى ماراكانا كە ياريگايەكى مێژووييە و لە شارى ريۆ دێ جانيرۆى پايتەختى بەرازيلە لە ئەمريكاى باشوور لە دواى تەنها پێنج مانگ لە ميواندارى كردنى ياريەكانى ئۆڵۆمپياد ئێستا بوە بە وێرانە ئەويش بەهۆى پشتگوێخستن و خزمەت نەكردنى.

ئەو ياريگايەى كە نمونەيى بوو لە جيهاندا وا ئێستا ئامێرەكانى بێ كارەبا و زەويى ياريگاكەشى (هەرێزەكە)ى تێكچوە و كورسيەكانى شكاون.

لاى خۆيەوە دەستەى كارگێرى ياريگاى ماراكان لەسەر ئەو تۆمەتانەى كە لە سەرەتاى ساڵى نوێوە ئاراستەى دەكرێت بەنگ هات و رەتيكردەوە هيچ پەيوەنديەكى بەو دۆخەى ماراكاناوە هەبێت كە ئێستا بەرەو وێرانە بوون دەچێت.

لە بەياننامەيەكدا دەستەى كارگێرى ياريگاكە ئاماژەى بۆ ئەوە كرد كە ليژنەى رێكخستنى ئۆڵۆمپيادى ٢٠١٦ نامەيەكيان ئاراستە كردوون و رايانگەياندوە كە ماراكانا ماوەى دوو هەفتەيە لە دۆخێكى خراپدايە بەڵام ئەمە پەيوەندى بە ئەوانەوە نيە.

دەستەكە ئەوەشى راگەياندوە كە ياريگاكە دەيان كێشەى هەيە بەتايبەتى لە كۆتاييەكانى ساڵى رابردوو, لە ئێستادا چەندين كورسى ياريگاكە و هەوەها ئامێرى تايبەت بەپاراستن و دەرگا ئەليكترۆنيەكان و شاشەكانى نێو ياريگاكە و لەگەڵ سەدان دەرگاى ئاسن كە تێكشكێنراوە.

جێگاى باسە ياريگاى ماراكانا لە ناوەراستى ساڵى ١٩٥٠ دروستكردنى تەواو بوە بە تايبەتى بۆ مۆنديالى ١٩٥٠ بنياتنراوە بە يەكێك لە گەورەترين ياريگاكانى جيهان هەژمار دەكرێت, زياتر لە ١٣٠ هەزار كورسى تێدايە و نزيكەى ٢٠٠ هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت, بەڵام ئێستا تەنها تواناى لە خۆ گرتنى ٧٨ هەزار هاندەرى هەيە.

وێنەكان/

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...