Home / كوردستان / خشتەو كاتى ياريەكانى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان راگەيەندرا..
فۆتۆ: سەبوور

خشتەو كاتى ياريەكانى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان راگەيەندرا..

ياريەكانى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان جارێكى تر و دواى يەك هەفتە لە راگرتنى دەستپێدەكاتەوە ئەويش دواى ئەوەى كە بەبريارى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە هەفتەى رابردودا ياريەكان ئەنجامنەدرا چونكە يارى نێوان (ئارارات و گارە) كە لە هەفتەى ١٠ى خولەكە بوو بەهۆى نالەبارى كەش و هەوا دواخرا و لە رۆژى هەينى رابردوو ئەو ياريە ئەنجامدرا و يانەى ئارارات توانى بە تاكە گۆلێك سێ خاڵى ياريەكە بەدەست بهێنێت.

لە ئێستاشدا پێگەى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان خشتەو كاتى ياريەكانى هەفتەى دوازدەى بلاو كردوەتەوە كە لەم هەفتەيە لە رۆژانى پێنج شەمە و هەينى بەرێوە دەچێت.

خشتەو كاتى ياريەكانى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان هەفتەى ١١:

رۆژى پێنج شەمە ٩/٢/٢٠١٧:

كەركووك – شێروانە (٢:٣٠م)

هەندرێن – ئارارات (٢:٣٠م)

سيروانى نوێ – زاخۆ (٢:٣٠م)

………

هەينى ١٠/٢/٢٠١٧:

دهۆك – زێرەڤانى (٢:٣٠م)

نەورۆز – برايەتى (٢:٣٠م)

پێشمەرگەى هەولێر – گازى باكور (٢:٣٠م)

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...