Home / ئنگليز / ستيزن بە ئاسانى توانى لە لوتكەى ئەم هەفتەيەى پريمەرليگ لە چێڵسى بباتەوە

ستيزن بە ئاسانى توانى لە لوتكەى ئەم هەفتەيەى پريمەرليگ لە چێڵسى بباتەوە

ئێوارەى ئەمرۆ شەمە لە لوتكەى هەفتەى ٣٤ى خولى نايابى ئنگليزى يانەى چێلسى لە نێو ياريگاى ستامفۆردبريدج ميواندارى لە يانەى مانچستەرسيتى كرد, لە ئەنجامدا بە سێ گۆلى بێ بەرامبەر دووچارى شكست بوويەوە.

مانچستەرسيتى كە ئێستا خاوەنى ٦٠ و لە پلەى سێيەمدايە توانى بە سێ گۆڵى هێرشبەرى يانەكەى (كۆن ئەگوێرۆ) ململانێى چێلسى كۆتايى پێ بهێنێت و سێ خالى گرنگ بەدەست بێنێت.

لە ياريەكەدا مان سيتى ئاستێكى باش و تاكتيكى پێشكەش كرد و لە گێمى يەكەم بە سود وەرگرتن لە هەلەى بەرگريكارانى چێلسى و ئاستە بەهێزەكەى ديبرۆين لە پاسێكى هەلگەراوەدا ئەگوێرۆ توانى لە خولەكى ٣٣ گۆلى يەكەم و پێشكەوتن تۆمار بكات.

لە گێمى دوەمى ياريەكەدا ئەگوێرۆ بەردەوامى بە ئاستە بەرزەكەيداو توانى جارێكى تر بگاتەوە سەر گۆلى چێلسى و لە خولەكى ٥٤ گۆڵى دووەم تۆمار بكات.

چێڵسى لە داوى خولەكى ٨٠ وە بە ١٠ ياريزان بەردەوامى بە ياريەكەدا ئەويش دواى ئەوەى كە گۆڵچى يانەكەى (تيبۆ كوارتوا) لە خولەكى ٧٨ بوە هۆى دروستكردنى سزا بە رێگرى كردنى لە فرناندينيۆ لە نێو ناوچەى سزا و بەو هۆيەوە لەلايەن ناوبژيوانى ياريەكەوە بە كارتى سور كرايەوە دەرەوە, لێدانە سزاكە ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە جێبەجێى كرد و توانى هاتريك تۆمار بكات.

ئەنجامى كۆتايى ياريەكە بەم سێ گۆڵە بەبێ بەرامبەر بوو, بەم شێوەيەش ستيزن سێ خاڵى گرنگى بەدەستهێنا و بە جياوازى تەنها يەك خاڵ لە پێش ئارسنالى ئنگليزيەوە دێت.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى چامپيۆنزليگ ئاشكرا كرد..

رۆژانى سێ شەمە و چوار شەمەى هەفتەى رابردوو ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجامدرا ...