Home / ئەڵمانيا / لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی بوندسلیگادا بایرن مونشن شاڵکەی تێکشکاند و لیڤاندۆڤسکیش گەڕایەوە گۆڵ تۆمارکردن.

لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی بوندسلیگادا بایرن مونشن شاڵکەی تێکشکاند و لیڤاندۆڤسکیش گەڕایەوە گۆڵ تۆمارکردن.

لە هەفتەی ۳۰ خولی پلەيەكى ئەڵمانیدا کەمێک پێش ئێستا یانەی بایرن مونشن لەسەر یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری یانەی شاڵکەی کرد و پاش ئەنجامدانی نمایشێکی باشتر لە یانەی میوان توانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەکە ببەنەوە.

يانە باڤاريەكە بەم بردنەوەيە بەردەواميان بە سەرکەوتنەکانیاندا و کۆی خاڵەکانیان گەياندە ۷٨ خاڵ و بەمەش لە یەکلایکردنەوەی نازناوەکە بە بەفەرمى تەواو نزیک بوونەوە .

لیڤاندۆڤسکی پاش چەند یاریەک بە بێ گۆڵ, ئەمڕۆ توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، ئارتۆرۆ ڤيداليش خاوەنى گۆلى سێيەمى ياريەكە بوو هەروەها سێيەم يارى لەسەر يەكە كە توانيويەتى گۆڵ تۆمار بكات.

هەرچی شینەکانی مەلەکیشە لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیدا مانەوە ، وە بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو پێویستە چوار هەفتەی کۆتایی خولەکە سەرکەوتن بە دەست بهێنن تا بتوانێت سەرکەوتوو بێت لەو کێبڕکێ گەورەی کە خولی ئەڵمانی ئەمساڵ لە خۆی گرتووە لەسەر بەدەست هێنانی کورسیەکانی چامپیۆنس لیگی داهاتوو کە بایرن و دۆرتمۆند دوو کورسی لە چوار کورسی تایبەت بە بوندسلیگایان بۆ خۆیان یەکلاکردۆتەوەو دوو کورسیەکەی تریش کێبڕکێ لە نێوان پێنج یانەدا بەردەوامە .

ئەنجامی یاریەکانی تری خولەکەش بەم شێوە بوو :

هانۆڤەر ۲-۰ گلادباخ

لیڤەرکوزن ۳-۰ فرانکفۆرت

ئۆگسبۆرگ ۱-۰ شتوتگارت

برێمەن ۳-۲ ڤۆڵفسبۆرگ

هۆفنهایم ۲-۱ هێرتابەرلین

دارمشتادت ۲ـ۰ ئنگلۆشتادت

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى چامپيۆنزليگ ئاشكرا كرد..

رۆژانى سێ شەمە و چوار شەمەى هەفتەى رابردوو ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجامدرا ...