Home / كوردستان / باله‌ی شێروانه‌ دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا و ڕزگاریش ماڵ ئاوای كرد

باله‌ی شێروانه‌ دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا و ڕزگاریش ماڵ ئاوای كرد

خولی تۆپی باله‌ی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامی هه‌یه‌و تا ئێستاش به‌فه‌رمی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور سه‌ركه‌وتنی بۆ چوار گۆشه‌ی زێڕین مسۆگه‌ر كردووه‌و سێ یانه‌ی تریش كێبڕكێیانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چوار گۆشه‌ی زێڕینی ئه‌و خوله‌.

ڕۆژی هه‌ینی له‌ نێوه‌ هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و له‌ دووه‌م یاری خۆیاندا تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی شێروانه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی ڕاهێنه‌ر ئه‌رده‌لان فایق به‌بردنه‌وه‌یان له‌ باله‌ی قه‌رداخ به‌ سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر دووه‌م سه‌ركه‌وتنی خۆیان له‌ خوله‌كه‌ نوسیه‌وه‌و یه‌ك هه‌نگاوی تر ده‌یان گه‌یه‌نێته‌ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه‌.

ئه‌مڕۆش شه‌مه‌ به‌ئه‌نجامدانی سێ یاری تر خوله‌كه‌ پێی نایه‌ ڕۆژی سێیه‌مه‌وه‌ كه‌ تیایدا یانه‌ی ڕزگاری پاش شكستی به‌یانه‌ی دووكان به‌ سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر و دووه‌م شكستی له‌ خوله‌كه‌ تۆمار كردو ماڵ ئاوای له‌ خوله‌كه‌ كرد.

شایه‌نی باسه‌ خولی‌ باله‌ی‌ كوڕانی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ له‌ ژێر سه‌ره‌په‌رشتی یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ سلێمانی‌  ئه‌نجام ده‌درێت به‌به‌شداری هه‌شت یانه‌ و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌ چوار گۆشه‌ی زیڕین،تا ئێستاش یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور به‌فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زیڕین مسۆگه‌ركردووه‌و هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی ( شێروانه‌ و پیره‌مه‌گروون و دووكان و ده‌ربه‌ندیخان و قه‌رداخ و لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ ) كێبڕكیی بڕینی بلیتی چوارگۆشه‌ی زێڕین ده‌كه‌ن سێ یانه‌یان ده‌گه‌نه‌ چوار گۆشه‌ی زیڕین و سێ یانه‌كه‌ی تریش ماڵ ئاوای له‌ خوله‌كه‌ ده‌كه‌ن بڕیاره‌ ڕۆژانی پێنج شه‌مه‌و هه‌ینی یاریه‌كانی تر به‌ڕێوه‌ بچن.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...