Home / كوردستان / بەبردنەوەيان لە زاخۆ و ئارارات هەردوو يانەى شێروانە و كەركووك گەيشتنە چوارگۆشەى زێرين..

بەبردنەوەيان لە زاخۆ و ئارارات هەردوو يانەى شێروانە و كەركووك گەيشتنە چوارگۆشەى زێرين..

ئەمرۆ پێنج شەمە دواين هەفتەى ياريەكانى كۆمەڵەى دووەمى خولى يانە نايابەكانى پێشمەرگەى كوردستان بەرێوەچوو كە سێ ياريى گرنگ لە سێ ياريگاى جياوازدا ئەنجامدرا.

يانەكانى زاخۆ و شێروانە و كەركووك بۆ گەيشتن بە چوارگۆشەى زێرين خۆيان ئامادە كردبوو بەڵام تەنها شێروانەى نوێنەرى گەرميان و كەركووكى بووكى كوردستان توانيان بەو خەونە بگەن و بيكەن بە راستى.

كورانى شێروانە لە نێو ياريگا و هاندەرانى خۆياندا توانيان لە زاخۆ ببەنەوە بە ئەنجامى گۆلێكى بێ وەڵام كە ياريزان عەلى كاكەمينە لە گێمى يەكەم تۆمارى كرد.

لەلايەكى تريشەوە يانەى كەركووك لە نێو ياريگا و هاندەرانى خۆيدا يانەى ئاراراتى گۆڵباران كرد و بە ئەنجامى چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك بليتى سەركەوتنى بۆ چوارگۆشەى زێرين مسۆگەركرد, گۆڵى يەكەمى يانەى كەركووك عەلى سيروان لە خولەكى ١٧ بە لێدانێكى بەهێز تۆماريكرد, هەر لە گێمى يەكەم و لە خولەكى ٣٤ يانەى ئارارات توانى ئەنجامەكە لە رێگاى ياريزان ئامانج فەخرەدين يەكسان بكاتەوە, بەڵام پێش ئەوەى گێمى يەكەم بە كۆتا بێت كەركووكى خاوەن ياريگا لە خولەكى ٤١ لە رێگاى ياريزانى پيشەگەرى نێجيرى بنيامين ئۆكۆباجى گۆڵى دووەم و پێشكەوتن تۆمار بكەن و ئەنجامى ئەو گێمە بە دوو گۆڵ بە گۆڵێك لە سودى كەركووك كۆتايى هات.

گێمى دووەم كە بە گێمى راهێنەران ناسراوە دەستى پێكرد و يانەى كەركووك توانى بەردەوام بێت لە ئاستە باشەكەى و دواى تەنها شەش خولەك جارێكى تر گەيشتنە سەر تۆرى گۆڵى يانەى ميوان و گۆڵى سێيەميان لە رێگاى ياريزان بەرهەم بەهائەدين تۆماركرد, لە خولەكى ٨٥ پێش ئەوەى يارى بە كۆتا بگات چۆمان عومەر توانى دواين گۆڵى كەركووك تۆمار بكات, سەرئەنجام ياريەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە سودى كەركووك كۆتايى هات.

لە ياريەكى تردا كە لە شارى سلێمانى بەرێوەچوو سيروانى نوێ لە نێو ياريگا و هاندەرانى خۆى ميواندارى لە يانەى گارە كرد و توانى بە گۆڵێكى بێ وەلام كە ياريزان شالاو عەباس لە خولەكى ٦١ تۆمارى كرد سەركەوتن بەدەست بهێنن, يانەى گارەى دهۆك بەم شكستە دابەزى بۆ ريزى يانە پلە يەكەكانى كوردستان يانەى سيروانى نوێ توانى مانەوەى خۆى لە نايابى كوردستان مسۆگەربكات.

ريزبەندى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان كۆمەڵەى دووەم هەفتەى چواردەيەم:

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...