Home / ئسپانيا / ڤالانسيا لە بارشەلۆنەى بردەوە و گرى لە دوا هەفتەكانى ليگا بەردا..

ڤالانسيا لە بارشەلۆنەى بردەوە و گرى لە دوا هەفتەكانى ليگا بەردا..

يانە بارشەلۆنەى پاڵەوانى وەرزى رابردووى لاليگا بەردەوامە لە پێشكەشكردنى ئاستە خراپەكەى لە دواين هەفتەكانى خولى پلەيەكى ئسپانيا و لە هەفتەى ٣٣ى خولەكەدا شەوى رابردوو بەرامبەر بە يانەى ڤالانسيا دووچارى شكست بوويەوە بە ئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك.

بارشەلۆنە تەنها ياريەك نەدۆرا بەڵكوو سێ خاڵى جياوازى نيوان خۆى و ئەتلەتيكۆشى لەدەستدا بەم شكستەى كە بەرامبەر بە يانەى ڤالانسيا دووچارى بوويەوە و لە ئێستادا هەردوو يانە خاوەنى ٧٦ خاڵن و بە جياوازى تەنها حاڵێك لە پێش يانەى رياڵ مەدريدى شاهانەوەن.

لە ياريەكەدا يانەى ڤالانسيا دەستپێكى گۆڵەكانى بە دياريەكى ئيڤان راكيتيچ بوو, كە بەهەڵە لە خولەكى ٢٦ گۆڵى لە خۆيان تۆمار كرد, هەر لە گێمى يەكەمدا ڤالانسيا توانى ئەنجامى ياريەكە يەكلايى بكاتەوە و لە رێگاى ياريزان (سانتى مينا) گۆڵى دووەميان لە خولەكى كۆتايى ئەو گێمەدا تۆمار كرد.

لە گێمى دووەمى ياريەكەدا زۆربەى كات تۆپ لاى ياريزانانى بارشەلۆنە بوو وە فشارێكى زۆريان خستبوە سەر يانەى ڤالانسيا, بەلام هەولەكانيان بێسوود بوو تا لە خولەكى ٦٣ ميسى توانى خەونەكەى بەدى بێنێت و گۆڵى ژمارە ٥٠٠ى ژيانى خۆى تۆمار بكات دواى نزيكەى شەش يارى.

 

بارشەلۆنە چارەكى كۆتايى ياريەكەدا هەوڵى زۆريدا بۆ ئەوەى ئەنجامەكە يەكسان بكاتەوە بەڵام بەرگريكارانى ڤالانسيا رێگربوون و ئەندامى ياريەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودى ڤالانسيا كۆتايى هات.

يانە كەتەلۆنيەكە ئەمە سێيەم ياريە لەسەر يەك دووچارى شكست دەبێتەوە و لە كۆى ١٢ خاڵ ١١ خاڵى لەدەستداوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...