Home / كوردستان / يەكێتى تۆپى پێى كوردستان چەند بريارێكى گرنگى دەركرد..

يەكێتى تۆپى پێى كوردستان چەند بريارێكى گرنگى دەركرد..

ئەمرۆ شەمە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە ئەنجامدا و چەند بریارێكی گرنگی دا.

١- لە درێژەی لێكۆلینەوە لە گرفت و كێشەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و كەركووك لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بریاردرا:

  • بەهۆی هێرشكردنە سەر ناوبژیوانان و وتنی قسەی ناشیرین بریاردرا بە راگرتنی راهێنەری یانەی كەركووك دارەوان قادر بۆ دوو یاری و لەگەڵ مانەوەی سزای دەركردن بەیاوەری نەكردنی تیپەكەی و غەرامەكردنی بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار و پێویستە بەفەرمی داوای لێبوردن لە لێژنەی ناوبژیوانان بكات.
  • بەهۆی هێرشكردنە سەر ناوبژیوانان و وتنی قسەی ناشیرین بریاردرا بە راگرتنی خزمەتگوزاری یانەی كەركووك خالید عەجمی بۆ دوو یاری بەیاوەری نەكردنی تیپەكەی و غەرامەكردنی بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
  • بەهۆی هێرشكردنە سەر رۆژنامەنووسی وەرزشی بریاردرا بە راگرتنی یاریزانی یانەی كەركووك هەژار جەبار ژمارە (14) بۆ دوو یاری و غەرامەكردنی بە بری (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار و پێویستە بەفەرمی داوای لێبوردن لە رۆژنامەنووسانی وەرزشی بكات.

٢- راگرتنی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە،بە بۆنەی یادی كارەساتی هەڵەبجەی شەهید و رێزگرتن لە قوربانیەكان بریاردرا یارییەكانی گەری یەكەمی چوار گۆشەی زێرین لە رۆژی پێنچشەممە 16-3-2017 ئەنجام دەدرێت.

٣- داوا لە یانەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان (نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر، كەركووك، شێروانە) دەكەین ئامادەكاری تەواو بكەن بۆ رێكخستن و پارێزگاری دابینكردنی ئاسایشی یاریگا و بەفەرمی نووسراوی ئیدارەی شارەكانیان ئاراستەی یەكێتیەكەمان بكەن.

٤- بریاردرا لێژنەیەكی هونەری و پزیشكی بۆ هەڵسنگاندنی راهێنەر و یاریدەدەران و سەرپەرشتیاران و راهێنەری گۆلپارێز و چارەسەكار و دەستنیشانكردنیان لە لایەن لێژنەكە و بە رەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان, ئەمەش بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوازی زانستی دیاری بكرێن بۆ سەرجەم یانەكانی كوردستان.

٥- یەكێتیەكەمان دەستخۆشی لە لێژنەی ناوبژیوانانی كوردستان دەكات لە بەرێوەبردنی كارەكانیان و لێژنەی ناوبژیوانانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەرپشكە لە دەستنیشانكردنی دەستەی ناوبژیوانی یارییەكان.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...