گووتى جارێكى تر هێرشى كردەوە سەر يانەى بارشەلۆنە

خوسيە ماريا گوتى ئەستێرەى پێشووى يانەى شاهانە بەردەوامى بە هێرشەكانيدا بۆ سەر يانەى بارشەلۆنە, ئەويش دواى ئەوەى كە شەوى رابردوو يانەى بارشەلۆنە بۆ جارى سێيە لەسەر يەك نەيتوانى سەركەوتن بەدەست بهێنێت و بە ئەنجامى دو گۆڵ بە گۆڵێك بەرامبەر ڤالانيسا دووچارى شكست بوويەوە.

 

گوتى كە پێشتر چەندين جار هێرشى كردوەتە سەر يانەى بارشەلۆنە هەروەها لە كاتى شكستەكانى بارشەلۆنە بەرامبەر بە هەريەكە لە يانەكانى ريال و ئەتلەتيكۆمەدريد بە چەندين شێوە هێرشى كردوەتە سەر بارشە.

لە ئێستاشدا جارێكى تر گوتى ئەو ئاگرەى خۆشكردوە و لە تۆرى كۆمەڵايەتى تويتەر لە پێگەى خۆى بە دانانى وێنەى بەراز و وە نوسيويەتى (ئەى ئێستا چى…) لەگەڵ دانانى چەند هێمايەكى تر, چاوەروانيش دەكرێت ئەمرۆ پيكێ يان ياريزانەكانى ترى بارشەلۆنە وەڵامى گووتى بدەنەوە.

13020191_10209003285626045_1046135116_n

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.