Home / ئسپانيا / نيمار بەدواى كێشەوەيە و ئەگەرى زۆرە سزا بدرێت بەهۆى..

نيمار بەدواى كێشەوەيە و ئەگەرى زۆرە سزا بدرێت بەهۆى..

شكستى بارشەلۆنە لە نێو ياريگاى كامپ نۆ لاوە بەرازيليەكەى نيگەرانكردوە و بە هۆيەوە هێرشى كردوەتە سەر ياريزانێكى يانەى ڤالانسيا.

نيمارى بەرازيلى و ئەستێرەى بارشەلۆنە دواى ياريەكەى شەوى رابردوو كە بەرامبەر بە يانەى ڤالانسيا دووچارى شكست بوونەوە بە ئەنجامى ٢-١, لە هێرشى كردە سەر (ئەنتۆنيۆ باراگان) ياريزانى هێلى ناوەراستى ڤالانسيا.

هێرشەكەى نيمار لە كاتێكدا بوە كە ئەو ياريزانە بەهۆى سەركەوتنەكەيانەوە خۆشى كردوە و ئەمەش نيمار نيگەرانكردوە و ئەو كاردانەوەيەى لێكەوتوەتەوە كە زلەيەكى لە دواوە لێداوە, هەروەها دواشى كەوتوە بۆ ژوورى خۆگۆرين و ويستوويەتى دەبەى ئاوى تێبگرێت.

ئەمەش يەكەم بەريەككەوتنى نێوان ئەم دوو ياريزانە نيە بەڵكو لە يارى جامى شاى ئسپانيا جارێكى تر نيمار هێرشى كردوەتە سەرى و پێى وتوە: “بێدەنگبە, من ١٠ هێندەى تۆ مووچە وەردەگرم”.

هەربۆيە چاوەرێ دەكرێت نيمار بەهۆى ئەو كارەيەوە لەلايەن يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيەوە سزا بدرێت.

3024992

ديمەنى هێرشەكەى نيمار دواى ياريەكەى شەوى رابردوو

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...