Home / جيهان / فيگۆ بۆ كچە رۆژنامەنووسێكى كەتەلۆنى: وەڵامت دەدەمەوە لەبەر ئەوەى جوانيت..

فيگۆ بۆ كچە رۆژنامەنووسێكى كەتەلۆنى: وەڵامت دەدەمەوە لەبەر ئەوەى جوانيت..

لويس فيگۆ  بە كچە رۆژنامەنووسێك دەلێت, وەڵامت دەدەمەوە لەبەر ئەوەى جوانى.

فيگۆى پرتوگالى و ئەستێرەى پێشووى يانەكانى رياڵ و بارشە دەلێت: “من ووتوومە كە هيچ كات لێدوان بۆ رۆژنامەكانى كەتەلۆنيا نادەم بەڵام لەبەر ئەوەى تۆ كچە رۆژنامەنوسێكى جوانى ئاساييە”.
فۆيگۆ بە كچە رۆنامەنووسەكە دەڵێت: “نازانم هۆكارى رق و كينەى ئێوە لە بارشەلۆنە بەرامبەر بە من چيە, بەڵام لەوێ پێنج ساڵى خۆشم بەرێكرد, وە ئەگەر رۆژگارێك ئەو يانەيەم بەجێهێشت بەهۆى پارەو خێزانەوە بوە وە ئەگەر من خۆم دانى پێدا نەنێم چۆن پێى هەڵدەستم.
بەڵام رێم بدە راستيەكت پێ بلێم: يارى گۆڵف دەكەم لە رۆژانى شەمە و يەك شەمە هەر بۆيە تەماشاى هەموو ياريەكانى ريال مەدريد و بارشەلۆنە ناكەم, ژيانم تايبەت نيە بە تۆپى پێوە بە تەنها.
لە پرسيارى ئەوەى كە ئايا بە شكستەكانى بارشەلۆنە دڵخۆشيت فيگۆ وتى: من كەسێكى وەرزشيم و هيچ كات دڵخۆش نيم بە شكستى هيچ يانەيەك, بارشەلۆنە لە ئێستادا لە تۆماركردنى ئەنجامە خراپەكانيەتى, وە ئەمەش لە تۆپى پێدا روودەدات بۆ هەريانەيەك.
 
فيگۆى ئەستێرەى پرتوگالى بە گەورەترين خيانەتكارى وەرزشى دادەنرێت لە مێژووى يانەى بارشەلۆنەدا, دواى ئەوەى لەگەڵ ئەو يانەيەدا گرێبەستەكەى هەلوەشاندەوە و پەيوەندى بەيانەى رياڵ مەدريدى ركابەرى بارشەلۆنەوە كرد, ئەمەش لەو كاتەدا بوە هۆى ئەوەى ئەو ياريزانە هێرشێكى چرى لەلايەن رۆژنامەكانى كەتەلۆنياوە بكرێتە سەر.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...