Home / ئسپانيا / ئالڤش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ماڵ ئاوای كردن له‌ بلوگرانا

ئالڤش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ماڵ ئاوای كردن له‌ بلوگرانا

دانی ئالڤشی به‌رگریكاری به‌رازیلی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ جێهێشتنی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌و ده‌یه‌وێت له‌ كۆتای وه‌رزی ئه‌مساڵدا ڕووبكاته‌ی خولی صینی و له‌و خوله‌دا درێژه‌ به‌ ژیانی وه‌رزشی بدات.
پاش ئه‌وه‌ی به‌رگریكاره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ له‌ یاری ڕابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالانسیا كه‌ یانه‌كه‌ی به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك توشی شكست هات له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو ئه‌مه‌ش وه‌كو سزایه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌كه‌وه‌ درا بوو،له‌ به‌رامبه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدۆیه‌ی كه‌ له‌ ئینستگرامی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ یانه‌كه‌ی له‌ چامپیۆنز لیگ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌ردید كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.
دوێنێ سێ شه‌مه‌ له‌ راپۆرتێكیدا پێگه‌ی فه‌رمی گۆڵ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌یه‌كی صینی ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ په‌لكێشی خولی وڵاته‌كه‌ی بكات و  بڕه‌ پاڕه‌یه‌كی زۆری بۆ گرێبه‌ستی به‌رگریكاره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ته‌رخان كردوه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێگه‌ی ناوبراو ناوی یانه‌كه‌و بڕی بۆنده‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌.
بۆیه‌ پاش رۆیشتنی ئالڤش ئینریكی ڕاهێنه‌ر ناچاره‌ له‌ لای ڕاستی یاریگاوه‌ پشت به‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان سێرجیۆ رۆبرتۆ و ئه‌لیكس فیدال ببه‌ستێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...