Home / كوردستان / له‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی پله‌یه‌كی كوردستاندا ئه‌مڕۆ دێربی سلێمانی ئه‌نجام ئه‌درێت

له‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی پله‌یه‌كی كوردستاندا ئه‌مڕۆ دێربی سلێمانی ئه‌نجام ئه‌درێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌می چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه‌ پله‌ یه‌كی كوردستان به‌ ئه‌نجامدانی دوو یاری ده‌ست پێ بكات.

كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ شاری سلێمانی و شاری كه‌ركوك باوه‌ش بۆ دوو یاری گرنگی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان ده‌كاته‌وه‌،سه‌ره‌تا یاریگای سیروانی نوێ دێربی شاری سلێمانی له‌ نێوان سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ شاری كه‌ركویش یانه‌ی گازی باكور میوانداری یانه‌ی كۆیه‌ ده‌كات.

ئه‌وه‌ی ماوه‌ بوترێت خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان ئه‌مساڵ به‌ به‌شداری 15 یانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ دابه‌ش كرابوون به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كان كه‌ یانه‌كانی سیروانی نوێ و گازی باكوور و كۆیه‌ بوون له‌گه‌ڵ باشترین دووه‌می سه‌ر هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو ڕاسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ین زێڕین و بڕیاریشه‌ یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین به‌ شێوازی خول و به‌ دوو قۆناغ به‌ڕێوه‌ بچن یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م قۆناغه‌ش ڕاسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2016 _2017

خشته‌ی یاریه‌كانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌

سیروانی نوێ  X  پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی

گازی باكوور  X كۆیه‌

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...