مانوێل نوێر لەگەڵ باڤارى دەمێنێتەوە تا وەزرى ..

ئەمرۆ چوار شەمە يانەى بايەرمونيخى ئەلمانى گرێبەستى گۆڵپارێزى سەرەكى يانەكەى و وڵاتەكەى درێژ كردوە بۆ ماوەى دوو ساڵى تر و رێككەوتن تا ساڵى ٢٠٢١.

مانوێڵ نوێرى ئەڵمانى و تەمەن ٣٠ ساڵ لە يانەى شالكەى ئەڵمانيەوە پەيوەندى بە باڤاريەوە كردوە پێش چوار ساڵ, لەگەڵ يانەكەيدا توانيويەتى چەندين نازناو بەرز بكاتەوە و لە نێوياندا نازناوى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاى ساڵى ٢٠١٣ لەگەڵ سێ سێ نازناوى تر.

ئەمرۆ لە بەيانێكى فەرميدا يانەى باڤارى رايگەياند: “يانەى بايەرمونيخ گرێبەستێكى درێژخايەنى ئەنجامدا لەگەڵ ئەستێرەيەكى سەرەكى يانەكەيدا دواى ئەوەى كە مانوێل نوێر رازى بوە بە درێژكردنەوەى بۆندەكەى بۆ ماوەى دووسالى  تر كە لە ٢٠١٩ كۆتايى دەهات.

يانەى بايەرمونيخ لە ماوەى رابردوودا گرێبەستى چەندين ياريزانى درێژ كردوەتەوە لە نێو ياندا (جيرۆم بواتينگ, تۆماس مولەر, ديڤيد ئەلەبا), وە بەنيازە هەر ئەمسال سێ نازناوەكەى (بۆندس ليگا و جامى ئەڵمانيا و چامپيۆنزليگ) بباتەوە لەگەڵ راهێنەرى ئسپانى (پيپ گوارديلا), كە دواين وەرزى ئەركى راهێنەرايەتى لەگەل يانەكەدا و لە وەرزى نوێ روولە يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى دەكات.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.