چوار گۆشەى زێرينى نايابەكانى كوردستان دەستپێدەكات..

دواى ئەوەى چوار يانە توانيان لە قۆناغى يەكەمى خولى يانە نايابەكانى پێشمەرگەى كوردستان بە كۆكردنەوەى زۆرترين خاڵ سەربكەون بۆ قۆناغى دووەم و كۆتايى, بريار وايە سبەى پێنج شەمە گەرى يەكەمى ئەم قۆناغە دەستپێبكات كە بە به‌ شێوازی خول به‌ دوو قۆناغی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و یانه‌یه‌ی زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه‌، ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆپی پێی كوردستان.

نەورۆز – شێروانە

بريار وايە رۆژى پێنج شەمە يانەى وەرزشى شێروانە لە كاتژمێر ٣:٣٠م عەسر لە نێو ياريگاى سەرەكى سلێمانى ببێتە مێيوانى يانەى وەرزشى نەورۆز, شێروانە كە تاكە نوێنەرى گەرميانيەكانە و توانيويەتى بە كۆكردنەوەى ١٩ خاڵ وەك دووەمى كۆمەڵەى دووەم خۆى بگەيەنێتە چوار گۆشەى زێرين كە ئەمەش يەكەم جاريەتى لە مێژووى خۆيدا بگات بەو قۆناغە و چاوى ئومێدى هەموو گەرميانيەكان لەسەر ئەم يانەيە و بەمەبەستى بەدەستهێنانى سێ خاڵى ياريەكە روويان لە سلێمانى كردوە, هەرچى يانەى نەورۆزيشە كە بە دووەمى كۆمەڵەى يەكەم و بە كۆكردنەوەى ١٩ خاڵ توانى خۆى بگەيەنێتە ئەم قۆناغە دەيەوێت بە سود وەرگرتن لە ياريگا و هاندەرانى دڵى سلێمانيەكان خۆش بكات و يەكەم بردنەوەى لە چوار گۆشەى زێرين ئەم وەرزەى خولى نايابى كوردستان تۆمار بكات.

كەركووك – پێشمەرگەى هەولێر

يارى نێوان كەركووك و پێشمەرگەى هەولێر يەكێكى ترە لە ياريەكەى رۆژى پێنج شەمە كە لە كاتژمێر ٣:٣٠م عەسر لە نێو ياريگاى كەركووك ئەنجام دەدرێت, نوێنەرى كەركووكيەكان توانى بە كۆكردنەوەى ١٩ خاڵ و بە يەكەمى كۆمەڵەى دووەم خۆى بگەيەنێتە ئەم قۆناغە, هەروەها يانەى پێشمەرگەى هەولێر بە يەكەمى كۆمەڵەى يەكەم و بە كۆكردنەوەى ١٩ خاڵ سەركەوت بۆ ئەم قۆناغە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.