Home / ئەڵمانيا / جامی ئەڵمانیا, هێرتابەرلین میوانداری بوروسیا دۆرتمۆند دەکات… زانياريەكان

جامی ئەڵمانیا, هێرتابەرلین میوانداری بوروسیا دۆرتمۆند دەکات… زانياريەكان

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ۹:۳۰ خولەک لە نیوەی کۆتایی جامی ئەڵمانیا هێرتابەرلین لە نێو یاریگا و هاندەرانی پێشوازی لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بکات و براوەی یاریەکە لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا ( dfb pokal ) ڕووبەڕوی زەبەلاحی باڤاری بێتەوە کە شەوی ڕابوردوو پاش سەرکەوتنی بەسەر یانەی ڤێردەربرێمەن گەشتە فایناڵی خولەکە. وە سەبارەت بە دۆخی هەردوو یانە ئەتوانین بڵێین هەردوو یانە تا ئێستا ساڵێکی بەهێزیان بە ڕێکردووە و بوروسیا لە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیایە و هێرتابەرلینیش لە پلەی چوارەم دایە و ئەمساڵ ئەنجامەکانی لە دەرەوەی پێشبینی بووە ، بەڵام شایەنی وتنە لەم چەند هەفتەی کۆتایی دا ئەنجامەکانی یانەکە باش نەبوون بەڵام ئەمشەو هێرتا لە یاریگای خۆی یاری دەکات و وە بە پێی بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری خولەکە یاری کۆتای لە یاریگای ئۆڵۆمپیک بەرلینی تایبەت بە هێرتا دەکرێت و ئەمەش خاڵێکی بەهێزە پشتیوانی هێرتابەرلین دەکات لە یاریەکە و بۆیە چاوەڕوانی یاریەکی قورس بۆ دۆرتمۆند دەکرێت . وە جێگەی باسە لە دوو ڕوبەڕووبونەوەی ئەمساڵیان دا لە بوندسلیگا یاریەک بوروسیا دۆرتمۆند سەرکەوتوو بووە و یاریەکیش یەکسان بوون .

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانى بنزيمە دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ رياڵ مەدريد

كەريم بنزيمەى بەرەگەز فەرەنسى دڵخۆشە كە لە ريزى باشترين يانەى جيهان يارى دەكات ئەويش دواى ...