Home / ئسپانيا / ڤيديۆ: بارشەلۆنە تۆڵەى شكستەكانى لە ديپۆرتيڤۆ كردەوە..

ڤيديۆ: بارشەلۆنە تۆڵەى شكستەكانى لە ديپۆرتيڤۆ كردەوە..

يانەى بارشەلۆنە لە هەفتەى ٣٤ى خولى لاليگاى ئسپانى بوە ميوانى يانەى ديپۆرتيڤيۆ لاكەرۆنيا و توانى بە ٨ هەشت گۆڵى بێ وەڵام سەركەوتووبێت.

گێمى يەكەمى ياريەكە بە ئاستبەرزى بلوگرانا دەستى پێكرد و دواى تەنها ١١ خولەك دەستپێكى تۆڵەى بارشەلۆنە لە رێگاى سوارێزەوە دەستى پێكرد و توانى لە خولەكەكانى ١١ و ٢٤ دوو گۆل تۆمار بكات و گێمى يەكەم ئەمە ناونيشانى بوە.

 

لە گێمى دووەمدا بە دوو خولەك لە دەستپێك راكيتيچ بە پاسێكى سوارێز توانى كۆى گۆڵەكانى بارشا بگەيەنێتە سێ گۆڵ, لە دواى راكيتيچ جارێكى تر سوارێز لە خولەكەكانى ٥٣ و ٦٤ دوو گۆڵى ترى تۆمار كرد و كۆى گشتى گۆڵەكانى لە لاليگا گەياندە ٣٠ گۆڵ,

سوارێز هەر بە گۆڵ كردنەوە نەوەستاو توانى لە خولەكى ٧٣ پاسێكى جوان ئاراستى ليۆنێل ميسى بكات و گۆلى شەشەمى بارشا تۆمار بكات, لە خولەكەكانى ٧٩ و ٨٠ هەريەكە لە بارترا و نيمار-يش توانيان گۆل تۆمار بكەن.

بەم بردنەوە گەورەيە يانەى بارشەلۆنە توانى پارێزگارى لە پێشەنگى لاليگا بكات و كۆى خاڵەكانى بگەيەنێتە ٧٩ خاڵ.

بارشەلۆنە لە دواين سێ يارى پێشووى لە خولەكەدا ٩نۆ خاڵى لەدەستدا و ئەمەش ترسى زۆرى لەدڵى هاندەرانى ئەو يانەيە دروستكرد كە ئەم ياريەش دووچارى شكست ببێت, بەڵام پێچەوانەى بيروبۆچوونەكان تەواوى ياريزانانى بارشەلۆنە ئاستێكى خەياڵيان پێشكەش كرد.

ڤيديۆى گۆڵەكان:

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...