Home / ئسپانيا / ميسى دووچارى پێكان بوە و چاوەرواندەكرێت بەرامبەر بە خيخۆن يارى نەكات

ميسى دووچارى پێكان بوە و چاوەرواندەكرێت بەرامبەر بە خيخۆن يارى نەكات

دواى ئەوەى ئەمرۆ بەيانى پێگەى فەرمى بارشەلۆنە وێنەى مەشق و راهێنانى ياريزانەكانى بڵاو كردەوە, ليۆ ميسى لە نێو ياريزانەكاندا بەدى نەدەكرا.

هەر ئەمرۆش راديۆى كادينا سێرى ئەرجەنتينى رايگەياند ميسى نەيتوانيوە بەشدارى كەمپى راهێنانى يانەكەى بكات و ئەگەريش زۆرە بەهۆى ئەو ئازارەى پێيەوە بێت كە گێمى يەكەمى يارى بارشەلۆنە بەرامبەر بە خيخۆن پێوەى دەناڵاند.

ئەگەرەكان بۆ ئەوە دەچن ميسى نەتوانێت بەشدارى بكات لە بەرامبەر سپۆرتينگ خيخۆن, سەرجەم راگەياندنەكانيش لە ئێستادا چاوەروانى پشكنينى پزيشكين بۆ ئەو ياريزانە و خستنە رووى ئەنجامەكانى.

 

شەوى رابردوو بارشەلۆنە توانى لە يانەى ديپۆرتيڤۆ بباتەوە بە ئەنجامێكى گەورە لە ميانى هەفتەى ٣٤ى خولى پلەيەكى ئسپانيا, لەو ياريەدا ميسى توانى هاوكاريەكى باشى يانەكەى بكات و بەشدار بێت لە سێ گۆڵى لەكۆى ئەو هەشت گۆلەى تۆماريانكرد.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...