Home / ئسپانيا / ئنريكى ناوى ياريزانانى بارشا ئاشكرا كرد و چەند ياريزانێكى دورخستوەتەوە..!

ئنريكى ناوى ياريزانانى بارشا ئاشكرا كرد و چەند ياريزانێكى دورخستوەتەوە..!

لويس ئنريكى راهێنەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا ليستى ناوى ياريزانانى يانەكەى بۆ رووبەروو بوونەوەى يانەى سپۆرتينگ خيخۆن ئاشكرا كرد كە بريار وايە كاتژمێر ٩:٣٠ى شەو لە چوار چێوەى هەفتەى ٣٥ى خولى پلەيەكى ئسپانيا لە نێو كامپ نۆ ياريەكە ئەنجام بدرێت.

ئنريكى ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ئەلێكس ڤيداڵى لە ليستى ياريزانانى بارشا دورخستوەتەوە بۆ ئەم ياريە, هەروەها هەريەكە لە تۆماس ڤێرمايلن و جێريمى ماتيۆ و ساندرۆ رۆسێل بەهۆى پێكانەوە ناويان نەهێنراوە و بانگهێشت نەكراون.

 

ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى ئنريكى جێرارد پيكى تێدا دەبينرێت كە لە يارى پێشوو بەرامبەر بە ديپۆرتيڤيۆ بەهۆى بونى چەند كارتێكى زەردەوە نەيتوانى يارى بكات و لە ئێستاشدا دۆگلاس و جۆردى ماسيپ بەبريارى راهێنەر لە نێو بانگهێشتكراواندا نابن كە بەم شێوەيە دەبێت:-

 

گۆڵپارێز: براڤۆ, تێرشتيگن.

بەرگرى: پيكێ, بارترا, ماسكێرانۆ, ئەلڤێس, ئەلبا, ئادريانۆ.

ناوەراست: بۆسكێس, راكيتيچ, ئنێستا, رۆبێرتۆ, توران, رافينيا.

هێرشبەر: ميسى, نيمار, سوارێز, مونير.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى چامپيۆنزليگ ئاشكرا كرد..

رۆژانى سێ شەمە و چوار شەمەى هەفتەى رابردوو ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجامدرا ...