فيدرێر كيرگۆسى تێپەراند و لە كۆتايى ميامى رووبەرووى نادال دەبێتەوە..

رۆجێرفيدرێرى سويسرى و خاوەن ريزبەندى چوارەمى جيهانى توانى بگات بە كۆتايى يارى تاكەكەسى پياوان لە پاڵەوانێتى ميامى كە لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بەرێوەدەچێت.

لە يارى پێش كۆتايى فيدرێر توانى بە ئەنجامى دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەيەك لە نيك كيرگۆسى بەرەگەز ئوسترالى بباتەوە كە كۆمەڵەكان (٧-٦ و ٦-٧ و ٧-٦) بوون,

يارى كۆتايى پاڵەوانێتى ميامى بە يەكێك لە بەهێزترين ياريەكانى تێنس دادەنرێت و بە رووبەروو بوونەوەى نادال و فيدرێر هێندەى تر گروتين بە خۆيەوە دەبينێت ئەويش دواى ئەوەى كە نادال توانى لە يارى پێش كۆتايى لە فابيۆ فونينى ئيتالى بباتەوە بە ئەنجامى دوو كۆمەڵەى بێبەرامبەر (٦-١ و ٧-٥).

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.