Home / ئسپانيا / سێ ياريزانى سەرەكى لە ياريەكەى ئەمرۆى رياڵ دورخراونەتەوە..

سێ ياريزانى سەرەكى لە ياريەكەى ئەمرۆى رياڵ دورخراونەتەوە..

ئەفسانەى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى زيندەدين زيدان ليستى ناوى ياريزانانى يانەكەى بۆ رووبەروو بوونەوەى يانەى رايۆ ڤاليكانۆ ئاشكرا كرد كە بريار وايە ئەمرۆ كاتژمێر ٥:٠٠ لە نێو ياريگاى ڤاليكاس لە ميانى هەفتەى ٣٥ى خولى پلەيەكى ئسپانيا يارى بكەن.

لە نێو ئەو ليستەى كە زيدان ئاشكراى كردوە سێ ياريزانى سەرەكى دورخرانەتەوە لە سەرووى هەموويانەوە كريستيانۆ رۆنالدۆى هێرشبەرى پرتوگالى بە بيانووى پێكانەوە كە لە يارى رابردوويان بەرامبەر بە ڤيارياڵ دووچارى بوويەوە و بە ناچارى ياريگاى جێهێشت.

هەروەها هەريەكە لە دانى كارڤەخال بەهۆى پێكانەوە و كاسيمێرۆى بەرازيلى بەهۆى بوونى پێنج كارتى زەردەوە ناتوانن بەشدارى ياريەكەى ئەمرۆى شاهانە بكەن.

پێكهاتەكەش بەم شێوەيەى خوارەوەيە:

گۆڵپارێز: ناڤاس, كاسيا, يانيز.

بەرگرى: مارسێلۆ, رامۆس, پيپى, دانيلۆ, ڤاران, ناچۆ, ئەربێلوا.

ناوەراست: مۆدريچ, كروس, خاميس, ئيسكۆ, بەيڵ, كۆڤاسيچ.

هێرشبەر: خيسێ, بنزيما, ڤاسكێز.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...