ريزبەندى گۆڵكارانى خولى ئسپانى بەڵام بەبێ لێدانە سزاكان..

لە ئێستادا كێبركێ لەسەر گۆڵكارى خولى ئسپانيا لە نێوان هەريەكە لە رۆناڵدۆ و سوارێز گەشتوەتە ئاستێك كە هەموان بە تامەزرۆيەوە چاوەروانن تا بزانن كاميان لە كۆتايدا براوە دەبێت و دەبێتە گۆڵكار.

لويس سوارێزى ئۆرۆگوايى ئێستا خاوەنى ٣٤ گۆڵە و لە پێشەنگدايە و رۆناڵدۆى پرتوگاليش بە ٣١ گۆڵ لەدواى ئەوەوە دێت و لە پلەكانى سێيەمى و چوارەميش هەريەكە لە ميسى بە ٢٥ گۆڵ و بنزيمە و نيمار بە ٢٣ گۆڵ دێن.

ئەگەر بێت و ئەو گۆڵانەى كە ئەم ياريزانانە بە لێدانى سزا تۆماريانكردوە بسرينەوە ئەوا ئەوكات گۆڵكارى شياوى خولەكە دەردەكەوێت, كە بەم شێوەيەى خوارەوە دەبێت:-

سوارێز: گۆڵەكانى بە بێ لێدانە سزاكان ٣١ گۆڵ.

رۆناڵدۆ: گۆڵەكانى بەبێ لێدانە سزاكان ٢٥ گۆڵ.

كەريم بنزيمە: گۆڵەكانى بەبێ لێدانە سزاكان ٢٣ گۆڵ.

ليۆنێل ميسى: گۆڵەكانى بەبێ لێدانە سزاكان ٢٢ گۆڵ.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.